لە كەركوك رۆژێكی ئەم هەفتەیە كرایە پشووی فەرمی

کوردستان

22/12/2024     ژمارەی بینراو 226

راچڵەكین -  

پارێزگاری كەركوك بڕیاریدا رۆژی چوارشەممە بەبۆنەی لەدایكبوونی عیسای مەسیح، بكرێتە پشووی فەرمی لە پارێزگاكە. 

دیوانی پارێزگای كەركوك لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك بڕیاریدا بەبۆنەی لەدایكبوونی عیسای مەسیح، رۆژی چوارشەممە 25-12-2024، دەوامی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگەكان و خوێندنگەكانی كەركوك ڕابگیرێت. 

ئاماژە بەوەشكراوە، لەسەر داوای سەرۆكی زانكۆكان، پشووەكە زانكۆ و پەیمانگەكانی كەركوك ناگرێتەوەو بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی وەرزی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن