راچڵەکین-
نرخی "بیتکۆین"
بەرزبووەوە، دوای ئەوەی کۆمپانیای "مایکرۆستراتێجی" کە زۆرترین بڕ لەو
دراوە کەڵەکە دەکات، پلانی دەرکردنی پشکی نوێی راگەیاند، لە هەنگاوێکدا بەنیازە بیتکۆینی زیاتر بکڕێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی بیتکۆین لە کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی بەیانی
لە سەنگافورە بە رێژەی ٠.٣٢% بەرزبووەوە و گەیشتە ٩٨ هەزار و ٧٤٧ دۆلار، دوای ئەوەی
لە کاتی مامەڵەپێکردنیدا بۆ نزیکەی ٩٩ هەزار و ٨٧٧ دۆلار بەرزبووەوە.
لەبارەی دراوە
بچووکترەکانی بازاڕی کریپتۆوە، وەک "ئیتەر، سۆلانا و دراوی بەناوبانگی مێم، دۆج
کوین بە رێژەی 0.2% بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینی، دوابەدوای دابەزینەکەی دوێنێ
چوارشەممە.
شۆن مەکنولتی،
بەڕێوەبەری بازرگانی لە کۆمپانیای دابینکەری نەختینەیی "ئاربێلۆس مارکێتس"
وتی: "راگەیاندنی ئەوەی کە مایکرۆستراتیجی ساڵی داهاتوو پشکی زیاتر دەردەکات
بۆ کڕینی بیتکۆینی زیاتر، نرخی ئەو دراوە زیاتر بەرز دەکاتەوە"، جەختیشی لەوە
کردەوە کە بازاڕەکە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی "مایکرۆستراتێجی" دەکات
بۆ کڕینی دراوەکانی کریپتۆ، وتی "ئەوە تاکە هۆکاری بەرزبوونەوەیە".
هـ . یـ