نەخۆشی خاڵی ڕەشی سێو و هەرمێ

کشتوکاڵ

04/05/2020     ژمارەی بینراو 787

خاڵی ڕەشی سێو و هەرمێ

ڕاچڵه‌كین-
ئەم نەخۆشییە لە دارسێو هەرمێ دازۆر باوەو بەزۆری باخدارەکانی کوردستان گێرۆدەی ئەم نەخۆشییە دەبن لە باخەکانیان وبەرهەمەکانیان کەم دەبێتەوەو شێوازێکی ناشیرین لە میوەکانیاندا بەدی دەکرێت.

ئەم نەخۆشییە لەسێودا کەڕوویەکە بەناویVenturia Inaequalisولەهەرمێ ناوی Venturia Pirinaە.ئەوکەڕوەی کەدەبێتەهۆی نەخۆشییەکە بەجۆری جیاواز لەمیوە نەخۆشەکانی سەرزەوی،گەڵا نەخۆشەکان،قەدی دارەکان،زستان دەگوزەرێنێت .

گەشە و دەرچوونی ئەندامی زیادبوونی کەڕووەکە،لەگەڵ دەرکەوتنی چرۆ تاکاتی کرانەوەی گوڵەکان درێژە دەکێشێت کەبەزۆری پێنج بۆحەوت حەفتە درێژە دەکێشێت بۆگەشەی کەڕووەکە چینێک ئاوی پێویستە دایپۆشێت کەئەمەیش بەندە بەوکاتەی شێ و ئاوەکە لەسەری دەمێنێتەوە و تائەوکاتەی ڕێژەی شێ95%بێت درێژە دەکێشێت.سووڕی نەخۆشییەکە لەوانەیە بەدرێژایی وەرزێک چەندجاردووبارە ببێتەوەو ئەم سووڕە لەوباخانەی بەڕۆژ ئاودێری دەکرێت وبەفەڕاڕە ئاودەدرێت زیاتردەبێت.

ڕێکارەکانی کۆنترۆڵ وپێشگرتن لەکەڕووی سێووهەرمێ:

-کەڵک لەجۆرەدره‌خته‌ خۆڕاگرەکان وەربگیرێت بۆناشتن
-کۆکردنەوەو لەناوبردنی ئەوگەڵاومیوە نەخۆشانەی کەساڵی پێشتر کەوتوونەتە سەرزەوی.

لێپرژاندنی بردۆفیکس بەم شێوەیە:

-بەشێوازی 10لەهەزار واتە دەلیتربۆ هەزار لیتر ئاو لەکاتی وەرینی 70%گەڵای پاییز.
-لێپرژاندنی بردۆفیکس بەڕێژەی 10لیتر بۆ هەزارلیترئاو لەکاتی بەهار و ئاوسانی چرۆی دارەکان.
-ئەگەرشێ زۆربێت لێپرژاندنی بردۆفیکس بەڕێژەی 5 لیتر بۆ هەزار لیتر ئاو لەکاتی کرانەوەی گوڵەکانی دارسێوو هەرمێکان.
-لێپرژاندنی بردۆفیکس بەڕێژەی 5 لیتر بۆ هەزارلیترئاو لەکاتی دروست بوونی میوە.
-کەڵک وەرگرتن لەژەهری بنوومیل،دوودین،کاپتان،ئورتوساید،کاپتوفون ،سیپرێکس وئەو تێکەڵانەی کەگۆگردی تیایە بەوڕێژەیەی کە بۆبەکارهێنانی دیاری کراوە.


ئا: ئەندازیاری کشتوکاڵی ئەنوەرمەریوانی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن