وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا و ئەڵمانیا گەیشتنە دیمەشق

جیهان

03/01/2025     ژمارەی بینراو 159

راچڵەکین-
ئەمڕۆ هەینی،بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبونەوە و دانوستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، فه‌رمانده‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێی سووریا و بەرپرسانی سوریا ، وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا و ئەڵمانیا گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی وڵاتەکە.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردوەتەوە،کە هەریەك ژان نۆئێل بارۆت و ئانالینا بایربۆك – وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا و ئەڵمانیا گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی سوریا. 

هاوکات بە گوێرەی بڵاوکراوەیەکی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئامانجی سەردانی گەشتەکەیان لەگەڵ هاوتا فەڕەنسییەکەی جگە لە باس کردنی دۆخی پەیوەندییە نوێیەکانیان لەگەڵ سوریا،ئامانجیانە هەر لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا دانوستان لەبارەی هەندێك پرسی گرنگ و چارەنوسسازە لەگەڵ بەرپرسانی نوێی سوریا تاوتوێبکرێت.

وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا و ئەڵمانیا بە نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا سەردانی دیمەشق دەکەن و بەمەش دەبنە یەکەم شاندی وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپا لەدوای روخانی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد بچنە سوریا.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن