سەرۆک کۆمار: رێگە نادەین خاکی عێراق ببێتە سەکۆیەک بۆ پەلاماردانی وڵاتانی دراوسێ

عێراق

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 199

راچڵەکین-

سەرۆک کۆماری عێراق، جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی یەکڕیزی لە عێراقدا کردەوە و پابەندبوونی عێراقی دووپات کردەوە بە ڕێگەنەدان بە بەکارهێنانی خاکی عێراق وەک سەکۆیەک بۆ پەلاماردانی هیچ وڵاتێکی دراوسێ.

لەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لە میانەی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی یادی شەهیدکردنی ئایەتوڵڵا سەید محەمەد باقر حەکیم لە وتاریکدا رایگەیاند،" ئەمڕۆ شەممە یادێکی پڕ ئازار بۆ هەموومان دەکەینەوە، کە یادی شەهیدکردنی ئایەتوڵڵا سەید محەمەد باقر حەکیمە و ئەو ڕۆژە خەباتکارێک و تێکۆشەرێکمان لەدەست دا کە ژیانی تەرخان کردبوو بۆ ئازادی عێراق و دامەزراندنی دەوڵەتێکی دادپەروەر و دەوڵەتی ئازادی و دیموکراسی".

ئاماژەی بەوەش کرد، ئایەتوڵڵا رۆڵی بەرچاوی هەبووە  لە بەرەنگاربوونەوەی دیکتاتۆریەت و زوڵم و زۆریدا، هەروەك ڕۆڵی هەبوو لە یەکخستنی هەوڵ و تواناکانی ئۆپۆزسیۆنی نیشتیمانی عێراقی،دواتریش ڕۆڵێکی بەرزی هەبوو لە یەکخستنی عێراقییەکان بە هەموو پێکهاتە و ڕەنگ و مەزهەبەکانیانەوە بۆ بنیاتنانی دەوڵەتی دیموکراسی فیدراڵی.

سەرۆک کۆمار جەختی لەوەش کردەوە،لەسەر خواستی عێراق،بۆ تێپەڕاندنی دۆخی سەختی گەلی سوریا، لە ڕێگەی پشتگیری کردنی لە دووبارە بنیاتنانەوەی دەوڵەتێکی سەربەخۆ لەسەر بنەمای دیموکراسییەکی دادپەروەرانە کە مافی هەموو پێکهاتەکانی گەلی سوریا بپارێزێت هەمەهانگی حکومەتی سوریا بوون بەبێ هیچ دەستوەردانێک.

ئەوەسی خستەڕوو،"ساڵێکمان بەڕێکرد کە لەسەر ئاستی هەرێمی، ساڵی کارەساتی جەنگەکان بوو، ئەمەش پێویستی بە کار و هەوڵی گەورەی ئێمە هەیە لە ناوچەکە بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە، هەروەها پێویستی بە پشتگیرییەکی نێودەوڵەتی ڕاستەقینە هەیە بۆ کۆتاییهێنان بەم دۆخە نائاساییە".

سەرۆک کۆمار لە بەشێکی تری قسەکانیدا، دووپاتی لە گرنگی بەهێزکردنی یەکڕیزی لە عێراق کردەوە و وتیشی،" ستراتیژی وڵاتەکەمان ،لەسەر پاراستنی سەربەخۆیی و یەکێتی و ئاسایش و سەلامەتی عێراق دامەزراوە و پابەندین بە ڕێگەنەدان بە بەکارهێنانی خاکەکەمان وەک سەکۆیەک بۆ دەستدرێژی کردنە سەر هەر وڵاتێکی دراوسێ".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن