ڕاچڵەکین سپۆرت -
لەمیانەی یارییەکانی هەفتەی 20می خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مان سیتی لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا بە ئەنجامی 4-1 شکستی بە یانەی وێستهام یونایتد هێنا.
هەرچوار گۆڵەکەی سیتیزن هەریەک لە فلادیمیر کوڤال بەهەڵە و ئیرلینگ هالاند دوو گۆڵ و فیل فۆدین لە خولەکەکانی 10 و 42 و 55 و 58دا تۆماریانکرد.
بەم ئەنجامەش یانەی مان سیتی لەکۆی 20 یارییدا کۆی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 34 خاڵ و لە خانەی شەشەمدایە.
ڤیدیۆ: