ڕاچڵەکین سپۆرت -
لە یاریی لوتکەی هەفتەی 20ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوول پێشەنگی خولەکە لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا میوانداری یانەی مان یونایتدی کرد.
لە یارییەکی سەرنجڕاکێشدا هەردوو یانە بە ئەنجامی 2-2 یەکسانبوون و شەیتانە سوورەکان لە نێو یاریگای ئەنفێڵد خاڵێکی گرنگیان بەدەستهێنا و ڕیدزیان ناچار بە یەکسانبوون کرد.
هەردوو گۆڵەکەی لیڤەرپوول گاگپۆ و محەمەد سەڵاح تۆماریانکرد، هەردوو گۆڵەکەی مان یونایتد لە ڕیگای مارتینێز و دیالۆوە بوو.
بەم ئەنجامەش یانەی لیڤەرپوول بەکۆکردنەوەی 46 خاڵ لە خانەی یەکەمدایە، مان یونایتد بە 23 خاڵ لە خانەی 13 یەمدایە.
ڤیدیۆ: