راچڵەکین-
بەگوێرەی سەکۆی خستنەڕووی نرخی نەوتی وڵاتانی عەرەبی و جیهان، ئەمڕۆ چوارشەممە،نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بۆ 77 دۆلار و 69 سەنتە، کە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرێژەی 0.33٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساس بە بڕی 74 دۆلار و 69 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت و ئەوەش بە بەرزترین نرخی نەوتی رۆژئاوای تێکساس دادەندرێت لەماوەی دوو مانگی رابردوودا.