راچڵەکین-
لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنە دانوستانکارەکانی یەکێتی و پارتی ئەمڕۆ جارێکی دیکە کۆدەبنەوە، هاوکات ئەم کۆبونەوەیە درێژەی کۆبوونەوەکەی رۆژی 7ـی ئەم مانگەیە.
بەگوێرەی وتەی وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، وەک شاندی یەکێتی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ پارتی سیاسی نییە، بەڵکو سەبارەت بە دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم گفتوگۆ دەکەنەوە.
كۆبوونهوهكهی ئهمڕۆ هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە هەولێر بەڕێوە دەچێت و شاندی تەکنیکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێک دێن لە ڕێواز فایەق، ئامانج ڕەحیم و شاڵاو شێخ سەڵاح، وە شاندی تەکنیکی پارتیش پێکهاتوون لە پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح.
هاوکات کۆبوونەوەکەی دوێنێی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، سێیەم کۆبوونەوە بوو بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم، یەکەم کۆبوونەوە ڕۆژی 30ـ11-2024، لە سلێمانی و دووەمیشیان لە 17-12-2024 لە پیرمام بەڕێوە چوو،ئهمڕۆش چوارەم کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا دەستپێدەکاتەوە.