ڤیدیۆ: دینا و میرا نوێترین به‌رهه‌میان بڵاوكرده‌وه‌

کەلتوور

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 14

دینا و میرا

ڕاچڵه‌كین-

دینا و میرا نوێترین به‌رهه‌می دوێت یان به‌ناوی" سه‌بری ئه‌یوب" بڵاوكرده‌وه‌، ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر له‌ڕێی كه‌ناڵی فه‌رمی خۆی له‌ یوتیوب به‌رهه‌می ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده‌ی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ و له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بینه‌ری باشی هه‌بووه‌.

هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی‌ داناوه‌ و هۆنراوه‌ی‌ ئاراس عه‌بدولكه‌ریم ه‌ و له‌ ده‌رهێنانی بڕیار فه‌تاحه‌.

دینا و میرا چه‌ند كارێكی دیكه‌ی‌ پێكه‌ویان هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ نوێترین كاری دوێتی ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده‌ له‌ ساڵی نوێدا.