ڕاچڵەکین سپۆرت -
ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی، ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید، هەڵوێستی خۆی لە گواستنەوەی بۆ خولی سعودیە ئاشکرا کرد، دوای ئەوەی لە کاتی یارییەکەی بەرامبەر یانەی ڕیدبول سالزبۆرگ بە ئەنجامی 5-1 سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لە گەڕی حەوتەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لە قەڵای مێرێنگێ ، "یاریگای" سانتیاگۆ بێرنابیۆ".
ڤینیسیۆس لە لێدوانێکدا کە لە هەژماری فەرمی فابریزیۆ ڕۆمانۆی شارەزای بەناوبانگی گواستنەوەی یاریزانان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە "ئۆفەرەکانی سعودیە؟ داهاتووی من لە ڕیال مەدریددایە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، 101 گۆڵم بۆ تیپی خەونەکانم تۆمارکردووە، من لە منداڵیدا هاتوومەتە ئێرە، توانای چوونە ناو مێژووی ئەم یانەیەش وا دەکات دڵخۆشترین کەسی جیهان بم.
لە کۆتاییدا وتی: سوپاس بۆ هەموو هاوکارەکانم کە یارمەتیان دام بۆ گەیشتن بەم ژمارەیە. هەلە مەدرید.