بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
راچڵەكین -
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەساڵیادی شەهیدبوونی مامەڕیشەو هاوڕێكانی، پەیامێك بڵاودەكاتەوەو رایدەگەیەنێت: بەدڵنییایەوە بۆ هەمیشە قوربانیدان و خوێنی رۆڵەكانمان بەرزترین بەهای هەیە و بە شوێنپێیاندا هەنگاودەنێین لەپێناو سەرفرازی گەل و نیشتمانەكەمان.
لە پەیامەكەیدا كە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردووەتەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاندووە، لە چلەمین ساڵیادی شەهیدبوونی مامەریشە و هاوڕێكانی (شەهید سەردار و شەهید موحسین)، سەری رێز و خۆشەویستی بێپایانمان لەبەردەم رۆحی نەمریان دادەنەوێنین.
لە بەشێكی پەیامەكەی سەرۆكی یەكێتیدا هاتووە، "شەهید مامەریشە، ئەفسانەی ژیانی پێشمەرگەیەتی خەباتی رزگاری خوازی گەلی كوردە، كە مێژوویەك بوو لە ئازایەتی و چۆكدانەدان و ورەی شۆڕشی نوێی كورد و كوڕانی یەكێتی".
بافڵ جەلال تاڵەبانی راشیگەیاندووە، "بەدڵنییایەوە بۆ هەمیشە قوربانیدان و خوێنی رۆڵەكانمان بەرزترین بەهای هەیە و بە شوێنپێیاندا هەنگاودەنێین لەپێناو سەرفرازی گەل و نیشتمانەكەمان".