چەند تایبەتمەندییەکی ناوازە مۆبایلە نوێیەکەی سامسۆنگ جیادەکاتەوە

هەمەڕەنگ

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 242

سامسۆنگ یەکەم کۆنفرانسی خۆی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بە ڤیدیۆ کلیپێک لە وەشانی چوارەمی خێزانی مۆبایلە نوێیەکەی گالاکسی ئێس ٢٥ کۆتایی پێهێنا کە ناوی S25 Edge ـە.

کۆمپانیاکە هیچ وردەکارییەکی لەبارەی وادەی خستنەبازاڕی مۆبایلەکە و تایبەتمەندییەکانی و نرخەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە کە مۆبایلەکە زۆر تەنکە، کامێرای دواوەی دوو هاوێنەی تێدایە، هەروەها شاشەکەی تەختە و گۆشەکانی گۆڕاون.

ئەم دیزاینە زۆر لەگەڵ دیزاین و تواناکانی S25 Slim ـدا لێکدەچێت، کە راپۆرتەکان لە ماوەی ڕابردوودا پێش ڕووداوی خستنەبازاڕەکە سەرنجیان لەسەر بووە.

پێشبینی دەکرێت ئەم مۆبایلە نوێیە ئەستوورییەکەی کەمتر لە ٧ ملیمەتر بێت، بەمەش دەبێتە تەنکترین مۆبایل لە مێژووی کۆمپانیاکەدا.

سامسۆنگ مۆبایلە ناوازەکەی بە سیستەمی نوێی وێنەگرتنی AloP گۆشکراوە، کە کورتکراوەی "All Lens On Prism"ـە، کە هاوێنەی وێنەگرتنەکانی پشتەوە شێوەیەکی ئاسۆییان هەیە و دەبێتە هۆی دەرچەی هاوێنەی فراوانتر و رێگە بە جۆراوجۆریی زوومکردن دەدات، رێگە دەدات بە تێپەڕاندنی رووناکی زیاتر بۆ هەستەوەری کامێراکە، لەگەڵ ئاستی بەرزتری زوومکردن و هاوکات تەنک راگرتنی مۆبایلەکە.

وەشانی Slim کامێرای سەرەکی 200 مێگاپێکسڵی هەیە لەگەڵ جێگیرکردنی وێنەی بینایی (OIS)، هاوشێوەی مۆبایلی Galaxy S25 Ultra، لەکاتێکدا کامێراکانی دیکە هاوشێوەی ئەو کامێرایانەن کە لە گالاکسی S25 Plusدا دەبینرێن.

دزەپێکراوێکی نوێ، کە لەلایەن فۆن ئارێنا بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرایکردووە، مۆبایلی S25 Slim تەنها لە 39 وڵاتدا بەردەست دەبێت، لەوانە سعودیە، ئیمارات، میسر، لیبیا، عێراق، مەغریب و تونس.

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن