چه‌ك له‌ ده‌ستی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق دەردەهێندرێت

عێراق

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 234

موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

راچڵەکین-

بەغدا دەیەوێت رێڕەوی دیپلۆماسی خۆی لە ناوچەکەدا دابڕێژێت و دەسەڵاتی گروپە چەکدارەکان سنووردار بکات، موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، روونی کردەوە کە لاوازبوونی نفوزی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کاریگەری نەرێنی نابێت له‌سه‌ر عێراق و بۆ ئەومەبەستەش دەبێت گروپە چەکدارەکان چەکدابنێن. 

 

ئەمرۆ دووشەممە، موحسین مه‌نده‌لاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق به‌ ئاژانسی رۆیته‌رزی رایگه‌یاند، عێراق دەستی کردووە بە گێڕانی رۆڵی سروشتی خۆی لە نێو وڵاتانی عەرەبیدا، هەرچەندە ئێران دراوسێیەکە و پەیوەندییەکی مێژووییان لەگەڵدا هەیە، بەڵام هەڵکەوتەی جوگرافییان و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی بابەتی جیاوازن. 

 

ئەو جێگرەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە شیعەکانە کە کۆمەڵێک سیاسەتمەداری باڵای تێدایە کە پەیوەندییەکی نزیکیان لەگەڵ ئێرانەوە هەیه‌ و سەرۆکی هاوپەیمانی بنەڕەتی عێراق کە پەرلەمانتارانی تێدایە، گوتی سنووردارکردنی چەک بۆ دەوڵەت گرنگە و هیوای خواست جێبەجێ بکرێت.

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق باسی لەوەش کردووە، کێشەی هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەکدارەکان کاتی دەوێت بەڵام ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ له‌ بەرژەوەندیی سیاسی و ئابوورییەکان دایه‌ و بۆ ئەومەبەستەس هەوڵی تەواوەتی خۆیان دەدەن. 

لەلایەکی دیکەشەوە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق  پێشتر دووپاتی کردبووەوە کە حکومەت هەوڵ دەدات لایەنە هاوپەیمانەکانی تاران رازی بکات چەکەکانیان دابنێن.

رۆیتەرز لەو بارەیەوە نوسیویەتی، ئەم هەڵوێستەی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکان پاش گۆڕانکارییە گەورەرەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هات کە هاوپەیمانانی ئێران لە ناوچەکە تووشی شکستێکی گەورە بوون لەوانە رووخانی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا و شكستی دەسەڵاتی حیزبوڵڵا لە لوبنان لە رووبەڕووبوونەوەکانی لەگەڵ ئیسرائیل.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، بەغدا هاوپەیمانی واشنتن و تارانە هەر بۆیە بەردەوام هەوڵ دەدات خۆی لە ناسەقامگیریی لاوازی وڵاتەکە بپارێزێت و تەرکیز بکاتە سەر بنیاتنانەوەی ئابوورییەکلەی دوای چەندین ساڵ لە جەنگ و ململانێ و توندوتیژی کە پیایدا تێپەڕیووە بەتایبەتیش لە دوای ساڵی 2003ـەوە تا ئەمڕۆ. 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن