حكومەتی عیراق بودجە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان تەرخان دەكات

عێراق

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 137

راچڵەكین -

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا زیاتر لە 398 ملیار دینار وەك بودجەی پێویست بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تەرخان بكات، كە بڕیارە ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی، كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئاشكراكرد، كە چەندین بڕیاری تێدا درا، یەكێك لە بڕیارەكانیش، تەرخانكردنی بودجەی پێویست بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بوو.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەچوارچێوەی هەولچەكانی حكومەت بۆ دەستەبەركردنی پاڵپشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان، بڕیاردرا بە تەرخانكردنی بڕی 294 ملیار و 370 ملیۆن دینار لە خشتەی خەمڵاندنەكانی بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2025، بەمەش كۆی ئەو پارەیەی بۆ تێچووی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تەرخانكراوە، دەبێتە 398 ملیار و 600 ملیۆن دینار.

چاوەڕوان دەكرێت مانگی 11ی ئەمساڵ، هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجام بدرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن