چین ئەمەریکا تووشی سەرسوڕمان دەکات

ڕاپۆرت

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 299

راچڵەکین-

لەگەڵ سەرهەڵدانی ChatGPT لە جیهانی زیرەکی دەستکرددا، پرسیارێکی گرنگ سەریهەڵدا ئەویش بریتیبوو لەوەی کە ئایا ئەم پلاتفۆرمه‌ دەبێتە کێشە بۆ چین، به‌رامبه‌ر گەورەترین رکابەری تەکنەلۆژیای ئەمریکا یاخوود نەخێر؟ 

وەڵامی پرسیارەکە چین لەرێگای تەکنەلۆژیا و زیرەکی دەستکرد دوو ساڵ دواتر لە رێگای مۆدێلی نوێی AI بە پرسیارێکی تر وەڵامی پرسیارەکەی دایەوە، کە ئەویش بریتیبوو لەوەی کە ئایا ئەمریکا دەتوانێت داهێنانی چین بوەستێنێت یاخوود نەخێر ؟ 

هاوکات بەکارهێنەرانی زیرەکی دەستکرد گاڵتەیان بە چاتبووتی ئێرنی کرد کە خاوەنی بەیدوە کە بزوێنەری گەڕانی گەورەی چینیە و دواتر ڤێرژنەکانی کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا Tencent و ByteDance هاتنە بازاڕەوە کە هێندەی ChatGPT باش نەبووە و بەهۆیەوە بەکارهێنەرانی ChatGPT رەتیان کردەوە و بە لاوازیان زانی. 

لەماوەی ئەو دوو ساڵەدا واشنتۆن لەوە ذلنیابوو کە  لەو بوارەدا پێشەنگە و دەیویست ئەو پێگەیە بپارێزێت، هەر  لەبەر ئەم هۆیە، ئیدارەی بایدن سنوورداری سەپاند و هەناردەکردنی چیپ و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بۆ چین قەدەغە کرد.

بۆیە دامەزراندنی DeepSec دۆڵی سێلکۆن و جیهانی سەرسام کرد، چونکە کۆمپانیاکە دەڵێت تێچووی ئەم مۆدێلە بەهێزەی AI زۆر هەرزانترە لەو ملیاران دۆلارەی کە کۆمپانیاکانی ئەمەریکا بۆ AI خەرج دەکەن.

بۆچی و چۆن کۆمپانیایەک کە دامەزرێنەرەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی چین بە "پاڵەوانی زیرەکی دەستکرد" ناسراوە ئەم سەرکەوتنە بەدەست هێنا؟

کاتێک ئەمریکا داوای لە کۆمپانیا گەورەکانی وەک Nvidia کرد کە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بە چین نەفرۆشن، بێگومان پەکین زیانێکی گەورەی بەرکەوت، چونکە ئەو چیپانە رۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە بنیاتنانی مۆدێلەکانی AI کە دەتوانن کۆمەڵێک ئەرکی مرۆڤ ئەنجام بدەن هەر لە وەڵامدانەوەی پرسیارە سەرەتاییەکانەوە تا چارەسەرکردنی کێشە بیرکارییە قورسەکان، بۆیە دامەزرێنەری کۆمپانیای DeepSeek لیانگ وێن فینگ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی چیندا قەدەغەکردنی فرۆشتنی چیپی بە گەورەترین بەربەست ناوبردووە. وتیشی، " ماوەیەکی زۆر پێش قەدەغەکردنی هەناردەی چیپ بۆ چین،  DeepSeek  کە عەمبارێکی گەورە لە چیپی A100 ـی Nvidia کۆکردۆتەوە کە لەنێوان 10,000 بۆ 50,000 چیپی هەیە، بەگوێرەی MIT Technology Review بەهۆی ئەوەی مۆدێلەکانی بەناوبانگی رۆژئاوایی AI نزیکەی 16000 چیپی تایبەت بەکاردەهێنن، بەڵام Deepseekدەڵێت ئەوان راهێنانیان بە مۆدێلی AI کردووە کە تەنها پێویستی بە 2000 چیپی پێشکەوتوو و هەزاران چیپی نزمتر بێت، بۆیە هەرزانترە لە چات جی پی تی ئەمریکی". 

لەو بارەیەوە هەندێک  ملیاردێری تەکنەلۆژیای ئەمریکی ئیلۆن مەسک، گومانیان لەو بانگەشەیە هەیە و دەڵێن کۆمپانیاکە ناتوانێت ئاشکرای بکات کە چەند چیپی پێشکەوتووی بەکارهێناوە
بەڵام شارەزایان دەڵێن قەدەغەکردنی فرۆشتنی چیپ لە لەلایەن واشنتنەوە لە هەمان کاتدا ئاستەنگ و دەرفەتی بۆ پیشەسازی AI دروستکردووە، بۆیە لەو بارەیەوە مارینا ژانگ پرۆفیسۆر لە زانکۆی تەکنەلۆجیای سیدنی دەڵێت، "قەدەغەکردنی فرۆشتنی چیپی کۆمپانیاکانی وەک DeepSeek ناچار کرد داهێنان بکەن و لە ئەنجامدا توانیان بە کەمترین ئاسانکاری باشترین چیپی تەکنەلۆژی دروست بکەن."

هاوکات لە ئێستادا دووەم گەورەترین هێزی ئابووری جیهان وەبەرهێنانێکی زۆری لە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوودا کردووە، هەر لە بەرهەمهێنانی پاتری ئۆتۆمبێلی کارەبایی تا تەختەی وزەی خۆر و زیرەکی دەستکرد، هەروەها بەگوێرەی گریگۆری سی ئالن، پسپۆڕی AI لە سەنتەری توێژینەوەی ستراتیجی و نێودەوڵەتی، خستنەگەڕی مۆدێلی نوێی AI لە 20 ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، ئەو رۆژەی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا سوێندی خوارد، بە ئەنقەست بووە. 

لەلایەکی دیکەشەوە ئالن بەڕێوەبەری پێشووی سیاسەت و ستراتیجی سەنتەری زیرەکی دەستکرد لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاندبوو،"کات و چۆنیەتی گەیاندنی ئەو پەیامە رێک بوو کە حکومەتی چین دەیەوێت هەمووان لێی تێبگەن و قەدەغەکردنی هەناردەکردن کاریگەر نییە و ئەمەریکا پێشەنگی جیهان نییە لە بواری زیرەکی دەستکرددا و هیچ وڵاتێکی دیکە لەو بوارەدا پێشکەوتوو نابێت". 

مارینا جانگ دەڵێت، پەیمانگای نیشتمانی ئەندازیاری بۆ فێربوون و داهێنانەکانی تر کە حکومەت پاڵپشتی دەکات رۆڵیان هەبووە لە ڕاهێنانی هەزاران شارەزای AI لە وڵاتەکەدا ، هەر بۆیە راستیەکە ئەوە بوو کە چین چەندین ئەندازیاری هەڵبژاردەی هەبوو بۆ دامەزراندنی ئەو چاتبووتە، بۆ نموونە گروپی بەرهەمهێنانی DeepSeek کە میدیاکانی چین دەڵێن تیمەکە کەمتر لە 140 ئەندامی هەیە، کە زۆربەیان بەهرەمەندەکان و زانکۆکانی چین بوون. 

مارینا جانگ ئاماژەی بەوەش کردووە، چاودێرانی رۆژئاوا سەرهەڵدانی نەوەیەکی نوێی بازرگانیان پشتگوێ خست کە توێژینەوەی بنەڕەتی و پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای درێژخایەن لە قازانجی دەستبەجێ گرنگی پێدەدەن، هەروەها جەختی لەوەش کردووەتەوە کە DeepSeek وەک تۆڕێکی سەرچاوە و فەرهەنگێکی کراوەیە کە شارەزایان پێیان وایە کەلتووری سەرچاوە کراوە ڕێگە بە گەنجانی خاوەن کار دەدات کە سەرچاوەی زیاتر کۆبکەنەوە و خێراتر بەرەوپێش بچن.

شارەزایان دەیانەوێت بزانن کە DeepSeek تا چ رادەیەک دەتوانێت گەشەبکات، لەو رووەشەوە ژانگ فینگ کە پسپۆرێکی تەکنەلۆژییە لە زانکۆی شەنگای رایگەیاندووە، سنووردارییە نوێیەکانی ئەمریکا لەوانەیە دەستگەیشتن بە داتای بەکارهێنەرانی ئەمریکی سنووردار بکات و کاریگەری هەبێت لەسەر چۆنیەتی جیهانیبوونی مۆدێلەکانی DeepSeek وەک چات جی پیتی کە هەیە، بۆیە ئەمریکا هێشتا سوودێکی گەورەی هەیە، لەوانە ئەوەی کە بەڕێز ئالن پێی دەڵێت بڕێکی زۆر لە سەرچاوەکانی ژمێریاری دەستدەخات بۆ ژمێریاران هەروەها روون نییە کە DeepSeek چۆن دەستگەیشتن بە چیپی پێشکەوتوو بۆ باشترکردنی مۆدێلەکەی دەستدەخات و ئەوەش جێی گومانە تا ئێستا. 

دوو پاڵەوانەکەی تر بریتین لە ژیلین یانگ شارەزا لە زانکۆی تسینگهوا و کیمینگ هی پرۆفیسۆر لە پەیمانگای تەکنەلۆجیای ماساچوستس (MIT) لە ئەمریکا، ئاشکرا دەکەن کە دیپ سیک بەکارهێنەرانی ئینتەرنێتی دڵخۆش کردوە لە پێش ئاهەنگی ساڵی نوێی چین، کە گرنگترین پشووی چینە چونکە ئەم رووداوە هەواڵێکی خۆشە بۆ ئابووری و پیشەسازی تەکنەلۆژیای چین کە چاوەڕوانی باجی گومرگی نوێ و فرۆشتنی TikTok لە ئەمەریکا دەکات. 

یەکێک لە سەرنجەکانی Weibo ی چینی ئەوەیە کە Deep Sick نیشانی داوە تەنها ئەوانەی کاری ڕاست دەکەن بەرگەی تاقیکردنەوەی کات دەگرن و بە راستی ئەم دەرەنجامانە دەگەن. 

بەشێک لە بەکارهێنەرانی نەرمەواڵەکە دەڵین، " ئەمە باشترین دیارییە بۆ ساڵی نوێ ئێمە لە چین، هیوای خۆشگوزەرانی و بەهێزکردنی نیشتمان دەخوازین". 

فیۆنا ژوو، چالاکوانی تەکنەلۆژیا لە باشووری رۆژهەڵاتی چین، دەڵێت " لاپەڕەکانم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەناکاو پڕ بوون لە گەڕان بەدوای دیپ سیکدا، هەر بۆیە هەستام دە تاقیکردنەوە و لە میانەی تاقیکردنەوەیدا داوام لە دیپ سیک کرد کە "چوار کۆڵەکەی چارەنووس" دیاری بکات (لەگەڵ هێڵی-z)، جۆرێکە لە ئەستێرەناسی تاکەکەسی لەسەر بنەمای بەروار و کاتی لەدایکبوون کاردەکات
بەڵام وەڵامە نادروستەکەی دیپ سیک نائومێدی کردم، چونکە وەڵامەکە دروستنەبوو". 

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن