راچڵەکین-
کاتژمێری کۆتایی جیهان ئێستا 89 چرکەی ماوە تاوەکو بگاتە نیوەی شەو، ئەمەش بەو مانایەی مەترسی گەورە لەسەر زەوی دروست دەکات، کە ئەم کاتژمێرە لەگەڵ هەر رووداوێکی جیهانیدا چرکەیەک دێتە پێشەوە و پێشدەخرێت، ئەوەش ئاماژەیە بۆ فراوانبوونی مەترسییەکان.
کاتژمێرەکە کە بە "کاتژمێری رۆژی دوایی" ناسراوە لە ساڵی 1947 دانراوە و ئاماژە بە روودانی کارەساتێکی گەورە لەسەر زەوی دەکات، ئەگەر کاتەکەی بگاتە نیوەی شەو ئەوە دۆخێکی ناهەموار روو لە جیهان دەکات وەک جەنگی سێیەمی جیهانی یاخود هەر جەنگێکی دیکە.
هاوکات گۆڤاری زانایانی ئەتۆمی بڵاویانکردووەتەوە، کاتژمێرەکە یەک چرکە پێشخراوە، ئەمەش قسە لەسەر ئەو هەڕەشانە دەکات کە رووبەڕووی جیهان دەبێتەوە، ئەمەش پێویستی بە یەکگرتوویی و سەرکردایەتیی بوێرانە هەیە بۆ گەڕانەوەی کاتژمێرەکە بۆ دواوە چونکە لەگەڵ چارەسەرکردنی هەر پشێوییەکدا چرکەیەک لە کاتژمێرەکە دەگەڕێتەوە دواوە لەگەڵ هەر پشێوییەکی جیهانیشدا چرکەیەک دێتە پێشەوە.
ئەو شتانەی کاریگەرییان لەسەر پێشکەوتنی کاتژمێرەکە دەبێت، وەکو پەتا، گۆڕانی کەشوهەوا و بڵاوبوونەوەی زانیاریی ناڕاست کە کاریگەری و فشار لەسەر جیهان دروستدەکات، ساڵانە وادەی کاتژمێری کۆتایی جیهان لەلایەن زانایانی ئەتۆمییەوە دادەنرێت کە ئەمە گوزارشتە لەو مەترسییانە کە روبەرووی جیهان و مرۆڤایەتی دەبنەوە کە لە ئێستاشدا تەنها 89 چرکە ماوە واتە تەنها 89 رووداوی جیهانی ماون بۆ ئەوەی کاتژمێرەکە بگاتە کاتژمێر12ـی شەو و گۆڕانکارییەکی جیهانی رووبدات.