ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە دەدات

عێراق

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 155

راچڵەكین -

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دانیشتنی رۆژی یەكشەممە داهاتوو، دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتی بۆ هەرسێ ساڵی 2023 و 2024 و 2025 دەدات و چەند پرۆژەیاسایەكی دیكەش پەسەند دەكات.

فەرمانگەی كاروباری پەرلەمانیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردەوە، رۆژی یەكشەممە 2-2-2025، كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ، دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت و یەكەم بڕگەی دانیشتنەكەش تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵەكانی (20213 و 2024 و 20245)ی ژمارە 13ی ساڵی 2023، كە لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانەوە ئامادەكراوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست راچڵەكین كەوتووە، بەئەگەرێكی زۆرەوە ئەمجارە هەمواری یاسای بودجە دەنگی لەسەر دەدرێت و تێدەپەڕێنرێت، بەو پێیەی لە كۆبوونەوەی دوێنێی نێوان سەرۆكوەزیرانی عیراق و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان، هەموو لایەكان هاوڕابوون لەسەر پەسەندكردنی هەموارەكە.

لە هەمواری یاسای بودجەدا پرسی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم یەكلایی دەكرێتەوەو تێچووی بەرهەمهێنانی یەك بەرمیل نەوت بە 16 دۆلار دیاریكراوە، بەمەش كۆتایی بەو كێشەیە دەهێنرێت و پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش چارەسەر دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن