رێژەی باران بارین بەراورد بە ساڵی رابردوو کەمترە

کوردستان

01/02/2025     ژمارەی بینراو 737

راچڵەکین-

بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی لەبارەی ئاستی باران بارین رایگەیان، ئاستی بارانبارین بەراورد بە ساڵی رابردوو کەمتر باریووە، ئەو رێژە بارانەشی کە باریوە لە ناوچەکانی پێنجوێن و تەوێڵە بووە کە بەتێکڕا 300 ملم باران باریووە، ئەوەش کاریگەری لەسەر کستوکاڵی سنورەکە کردووە. دەشڵێت، " بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەمی کشتوکاڵی بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت پێویستمان بەرێژەی 450 ملم باران هەیە لە مانگە جیاوازەکانی ساڵدا". 

ئەمڕۆ شەممە، شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەبارەی دۆخی کشتوکاڵی سنوری سلێمانی بەهۆی کەمی ئاستی باران بارینەوە رایگەیاند، تا ئێستا ناتوانن ئاماژە بدەن بەوەی کە وشکەساڵییە یاخود نا، بەڵام تا ئەم کاتە ئاستی باران بارین بەگوێرەی پێویست نییە و بۆ بەرهەمی گەنمی جوتیاران پێویستە 450 ملم باران ببارێت بەڵام تاوەکوو ئێستا ئاستی باران بارین کەمترە بەراورد بە ساڵی رابردوودا.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر ساڵانە لە مانگی 11 پەڵەی دا و لە رۆژی 5ـی مانگی 11ـەوە دەست بە چاندن کرا و بەتێکڕا زیاتر لە 450 ملم زیاتر ببارێت لە دۆنمێک گەنمدا 700 کیلۆگرام گەم دەردەچێت بە تێکڕا، بەڵام تاوەکوو باران بارین کەمبێت و لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەک برشکی گەنمەکە کوالیتییەکەی دەگۆڕێت رەنگە بە تێکڕا 450 کیلۆگرام گەنم دروستبێت لە هەر دۆنمێکدا، تەنانەت ئەگەری ئاستی دابارین بەشێوەی مانگانە نەبێت و لە یەکمانگدا زۆرببارێت ئەوە گەنمەکە باش نابێت. 

ئەو بەڕێوەبەرە باسی لەوەش کرد، ئاستی داچێندراوی گەنم بەراورد بە ساڵی رابردوو کەمتر نەبووەتەوە و زیاترە لە یەک ملیۆن دۆنم زەوی، لەگەڵ ئەو پاڵپشتیەی کە دەکرێت بۆ هەر تۆنێک 850 هەزار دینارە و لە سنوری سلێمانی 300  هەزار دۆنم زەوی بە گەنم داچێندراو بەراوە و 700 هەزار دۆنمیش دێمە. دەشڵێت، " خەرجی دێم لە بەراو زیاترە چونکە هەر دۆنمێک خەرجییەکەی 150 هەزار دینار زیاترە بۆیە حکومەتی عێراق 850 هەزار دینار پێشکەش بە تۆنێک گەنمی جوتیار دەکات بەهۆی ئەوەی لە خەرجییەکانی دیکەدا پاڵپشتی جوتیار نییە". 

شاڵاو جەمال ئەوەشی خستووەتەڕوو، ساڵی رابردوو لەلایەن عێراقەوە 700 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیرا، بۆ ئەمساڵیش بڕیاریک هەیە  کە 400 هەزار تۆن گەنم وەربگیرێت لە جوتیارانی هەرێم، وەک ئەوەی بەدواداچونیشیان بۆ کردووە ئەم ساڵ شارەزوور،عەربەت،پیرەمەگروون ئاستی گەنم و بەرهەمی گەنمیان باشدەبێت بەراورد بە ناوچەکانی دیکە. 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن