چین باج بەسەر چەند بەرهەمێکی ئەمریکا دەسەپێنێت

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 222

راچڵەکین-

وەزارەتی بازرگانی چین لە وەڵامی ئەو باجانەی کە سەرۆکی ئەمریکا بەسەر بەرهەمە چینییەکانیدا سەپاندووە، باجی بەسەر چەند بەرهەمێکی ئەمەریکادا سەپاند.

ئەمڕۆ سێشەممە، حکوومەتی چین لەبەرامبەر ئەو رێژەی باجەی کە ئەمریکا بەسەر چینیدا سەپاند، رایگەیاند، 15% باج لەسەر بەرهەمەکانی خەڵوز و غازی شل دەسەپێنن، هەروەها باجی 10% لەسەر نەوتی خاو و ئامێرە کشتوکاڵییەکان و ئۆتۆمبێلە گەورەکان دەسەپێنن. 

ئاماژە بەوەش کراوە، بڕیاری سەپاندنی لەئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، چونکە هەر ئەمڕۆ لەلایەن ئەمریکاوە باجی 10% گومرگی لەسەر کاڵا هاوردەکراوەکانی چین دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لەگەڵ ئەوەی ترەمپ، بەنیازە لە چەند رۆژی داهاتوودا لەگەڵ شی جین پینگ، سەرۆکی چین قسە بکات لەو بارەیەوە. 

پێشتریش لەبارەی جەنگی ئابووری نێوان ئەمەریکا و کەنەدا و چین لە راپۆرتێکدا راچڵەکین ئاماژەی بەوە کرد کە دوای تێپەڕبوونی 24 کاتژمێر بەسەر بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی سەپاندنی 25٪ـی باج بەسەر هەریەک لە وڵاتانی کەنەدا و مەکسیک و هەروەها باج بە رێژەی 10٪ بەسەر چیندا،  ئەو سێ وڵاتە هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر بە ئەمەریکا راگەیاند و هەستان بە سەپاندنی باجی زیاتر بەسەر بەرهەمەکانی ئەمەریکا. 



 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن