راچڵەکین-
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان
رایگەیاند، بڕیارە کە رۆژی 6ـی ئەم مانگە ، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ
مانگی 1ـی ساڵی 2025 دابەشبکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی هاوکاری
هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە،
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان ژمێریاری سەربازی، رێکارە دارایی و
ژمێریارییەکانی بەکۆتا هێناوە.
بۆ ئەم مەبەستەش، رۆژی پێنجشەممە بەرواری 6ـی 2ـی 2025 هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی
1ـی 2025 بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بەدیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەی
وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
هاوکات لەم مانگەدا زیاتر لە 40 هەزار پێشمەرگە و ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە
رێگەی کارتی بانکییەوە هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن ئەمەش ئەوە دەردەخات کە
وەزارەتی پێشمەرگە بە پێی خاڵەکانی نامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەی
حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی هاوپەیمانان دەروات. وتیشێ " هاوکاری هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامی دەبێت".