پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی ڕیال مەدرید بۆ یاریی بەرامبەر لیگانێس

وەرزش

05/02/2025     ژمارەی بینراو 508

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمشەو کاتژمێر 11 بەکاتی کوردستان لە قۆناغی 8ی جامی شای ئیسپانیا یانەی ڕیال مەدرید یارییەکی بەهێز بەرامبەر یانەی لیگانێس ئەنجام دەدات.

ڕیال مەدرید هیوادارە لە یارییەکەی ئەمشەودا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و سەرکەوێت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

دوێنێ ئێوارە، ئەتلەتیکۆ مەدرید یەکەم بلیتی قۆناغی داهاتووی جامی شای بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بە ئەنجامی 5-0 لە خیتافی بردەوە.

بەپێی لێدوانەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر یانەی ڕیال مەدرید لە خزمەتکردنی دوو یاریزانی کیلیان مباپێ و جود بێلینگهام بێبەش دەبێت، بەو پێیەی بەشداری یارییەکەی ئەمڕۆ ناکەن.

ئەمە جگە لە ئامادەنەبوونی ئەنتۆنیۆ ڕودیگەری بەرگریکار لەو یارییەدا بەهۆی ئەو پێکانەی کە شەممەی ڕابردوو بەرامبەر ئیسپانیۆل تووشی بوو، لەگەڵ دەیڤد ئالابا.

 

پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر لیگانیس:

گۆڵپارێز: لونین.

هێڵی بەرگری: ڤاسکێز، چوامینی، ئەسینسیۆ، فێرلاند مێندی.

هێڵی ناوەڕاست: فیدی ڤاڵڤێردی، لۆکا مۆدریچ.

هێڵی ناوەڕاستی هێرشبەر: ئاردا گولەر، برایم دیاز، ڤینیسیۆس جونیۆر.

هێڵی هێرشبردن: ئێندریک.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن