ئه‌گه‌ر باخچه‌ت هه‌یه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ت بۆ مانگی2 ئه‌م ڕێنماییانه‌ت پێویسته‌

کشتوکاڵ

11/02/2020     ژمارەی بینراو 1222

باخچەی‌ ناوماڵ

ڕاچڵه‌كین-

زانیاری‌ و رێنمایی گرنك بۆ مانگی‌ (كانوونی‌ دووەم) كە پێویسته بۆ باخچەی‌ ناوماڵ :

1 -لەم مانگەدا گوڵه‌ داودی‌ و مێخەك بەقەلەم زۆر دەكرێت .
2-زۆركردنی‌ هەندێك رووەكی‌ بەرسێبەر بە شێوەیەك كە پلەكانی‌ گەرمی‌ ئا و هەوا و خاك (20س ).
3- ئاودان لە هەموو رووەكەكانی‌ جوانكاری‌ لەناو باخجە قەدەغە دەكرێت .
4- رووبەرە سەوزەكان لە گەشەكردن دەوەستن .
5- رووەكە ساڵەوەختییە زستانیەكان بەهەموو جۆرەكانیەوە دەست بە گوڵكردن دەكەن .
6 - قەلەمی‌ گولەباغ ( Rosa ) لە رووەكە دایكانەكانەوە وەردەگیرێت .
7-ئەو گوڵەباخانەی‌ كە لەپاییزدا موتربەكراون هەلدەكێشرێن و لەشوێنە تازەكان دەجێنرێن .
8- هەندێك سەلكە پیازی‌ گوڵی‌ زستانە لە ناو ئینجانەدا دەفروشرێن ( هایسند و نێرگز ) .
9- تووشبونی‌ رووەكەكان بە دۆوكە ( سپیكە ) بەهۆی‌ ماددەی‌ گۆگرد یان ماددە كیمیایە گونجاوەكانی‌ ترەوە جارەسەر دەكرێن .
10- هەرجی‌ لق وپۆپی ووشك و نارێك هەیە لە درەخت لێ دەكرێتەوە .


س:ڕاگەیاندنی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ دارستان وپاوانی‌ هەولێر 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن