راچڵەكین-
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان و دوو تەوەری دیكە تاوتوێ دەكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 19-02-2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران؛ بۆ تاوتوێكردنی سێ تەوەر كۆدەبێتەوە.
وەك لەكارنامەی دانیشتنەكەدا هاتووە،ئەنجوومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، گفتوگۆ لەبارەی بەشداریی شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لووتكەی جیهانیی حكوومەتەكان لە دوبەی؛ هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان و ڕێكارەكانی یەكخستنی كوالێتیی كۆنترۆڵ لە نێوان هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و عیراق دەكات.