نه‌خۆشی سه‌ده‌فی پێست
ڕاچڵهكین-
نەخۆشی سەدەفی پێست (پولەکەی ماسی،کاژۆکی) ،بەهۆی هەوکردن یان هەستیاری پێست کەتێیدا خانەکانی پێست بەشێوەیەکی خێرا زۆر دەبن و بەشێویەکی هێواش لەسەر پێست دەردەکەوێت، کەسەکە توش دەبێت بەبێ جیاوازی لەهەموو تەمەنێکدا ئەگەری توشبوون هەیە، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆره لەرین عوسمان پسپۆری پێست دیارترین نیشانه و هۆكاره‌كانی توشبوون به نه‌خۆشی سه‌ده‌فی پێست ڕوون ده‌كاته‌وه.
نیشانەکانی نەخۆشیی سەدەف:
1- سوربوونەوەی پێست.
2-وشک بوونەوەی پێست و قلیشان و خوێنبەربوونی.
3-ئازار.
4-خوران و سوتانەوەی پێست.
5-ئازار، ئاوسانی جومگە.
هۆکارەکانی توشبوون:
تاوەکو ئێستا بەڕوونی هۆکارەکانی دیاری نەکراوە بەلام پزیشکان پێیان وایە دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆکار :
1-سیستمی بەرگری لەش
2-بۆماوەی.
(سترێس، خواردنەوەی مەی، بڕین، هەندێک جۆری دەرمان، هەوکردن و ژەهراوی بوون) دەتوانن مەترسی توشبوون زیاد بکەن.