راچڵەكین -
بەهۆی خراپیی رەوشی كەشوهەوا، ئەنجومەنی پارێزگای دیوانیە-ی باشووری عیراق بڕیاریدا سبەی بكرێتە پشووی ناوەندەكانی خوێندن.
ئەنجومەنی پارێزگای دیوانیە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی خراپیی رەوشی كەشوهەوا و ئەگەری بارانبارینی بەخوڕ، بڕیاردرا سبەی پێنجشەممە بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لەو پارێزگایە.
بڕیارەكەی ئەنجومەنی پارێزگای دیوانیە لەدوای هۆشدارییەكەی دەستەی كەشناسیی عیراق دێت كە پێشبینی كردبوو شەپۆلێكی بارنبارینی بەخوڕ زۆربەی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق بگرێتەوە، كە هەورەتریشقە و بایەكی بەهێزیشی لەگەڵدا دەبێت، كاریگەریی شەپۆلەكەش تا رۆژی شەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.