ژن و مێردێكی بەتەمەنی كورد لەماڵەكەی خۆیاندا كوژران

کوردستان

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 1027

راچڵەكین-

ژن و مێردێكی بەتەمەنی كورد لەماڵەكەی خۆیاندا لە دیمەشق-ی پایتەختی سوریا كوژران، كوڕێكیشیان دەڵێ بۆ پارەو ئاڵتون كوژراون.

میدیاكانی سوریا ئەمڕۆ پێنجشەممە 6-3-2025 بڵاویانكردەوە، ئێوارەی دوینێ حسێن حەسەن عوسمان، تەمەن 75 ساڵ و هاوسەرەكەی بەناوی عەتیە ئەحمەد عوسمان تەمەن 65 ساڵ، لەناو ماڵەكەی خۆیاندا لە دیمەشق بە گوللـە كوژراون.

حەمادە حسێن، كوڕی ئەو ژن و پیاوە كوردە دەڵێت، دایكو باوكی نزیكەی 50 ساڵە لەدیمەشق ژیان بەسەر دەبەن، ئێوارەی دوێنێ دوای بەربانگكردنەوەیان كوژراون.

وتیشی، لێكۆڵینەوە لەبارەی رووداوەكە دەستیپێكردووە، بەڵام تائێستا هیچ شتێك ئاشكرا نەكراوە، وێڕای ئەوەی بكوژەكان پارەو زێڕ و هەندێك كەرەستەی ئەنتیكەیان بردووە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن