ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 145

راچڵەكین-

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ خوێندنەوەو دەنگدان لەسەر چەند پرۆژە یاسایەك كۆدەبێتەوە، دوو فراكسیۆنی شیعەش بایكۆتی دانیشتنەكە دەكەن.

بڕیارە كاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبێتەوە، بەر لەئەنجامدانی ئەو دانیشتنەش هەریەك لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاساو فراكسیۆنی سادیقوون رایانگەیاندووە بایكۆتی دانیشتنەكەدا دەكەن تائەو كاتەی یاسای خزمەت و خانەنشینی حەشدی شەعبی نەخرێتە بەرنامەی كۆبوونەوەكانەوە.

وەك لەكارنامەكەیدا هاتووە، لەدانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقدا، دەنگد لەسەر هەمواری چوارەمی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازیی كەرتی تایبەت و تێكەڵاو، دەنگد لەسەر بڕیاری راسپاردەی وەزارەتی پەروەردە بۆ گەڕانەوەی سیستەمی هەوڵەكان، دەدرێت.

هاوكات خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری دووەمی یاسای موختارەكان،خوێندنەوەی راپۆرتی بەدواداچوون و پاراستنی ماڵ و موڵكی دەوڵەت، خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتننامەی لێخۆشبوونی هەڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمەتگوزاری لەنێوان عیراق و قوبرس و خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای پێشنیازكراوی هەمواری چوارەمی یاسای دەرچووانی پیشە پزیشكیی و تەندروستییەكانی ساڵی 2000 دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن