بەڤیدیۆ، بایرن میونشن ڕیمۆنتادای بەسەردا کرا

وەرزش

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 169

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لەچوارچێوەی یارییەکانی گەڕی 25ی خولی پلە یەکی ئەڵمانی، یانەی بایرن میونشن لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا میوانداری یانەی بوخومی کرد.

هەرچەندە یاریزانانی بایرن میونشن لەسەرەتاوە لە خولەکەکانی 14 و 28 دوو گۆڵیان تۆمارکرد، بەڵام یاکوڤ میدیچ جیاوازییەکەی بۆ گۆڵێک کەمکردەوە، لە خولەکی 43 پالینیا یاریزانی بایرن بە کارتی سوور کرایە دەرەوەی یاریگای و ئەرکی هاوڕێکانی قورسکرد.

لە تایمی دوومدا بوخوم فشارێکی زۆری کرد تاکوو دوو گۆڵی یەک لەدوای یەکی لە ڕیگای سیسۆکۆ و پیرۆ کرد و یارییەکە بە ئەنجامی 3-2 لەبەرژەوەندی بوخوم کۆتاییهات.

بەم ئەنجامەش یانەی بایرن میونشن لەکۆی 25 یارییدا 61 خاڵی هەیە و لە پێشەنگی خولەکەدایە، بوخوم بە 20 خاڵ لە خانەی 16 یەمدایە.

ڤیدیۆ:

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن