راچڵەكین -
لەچەند هەڵمەتێكی هێزە ئەمنییەكانی عیراق لەناوچە جیاجیاكانی شاری بەغدا، 12 بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركران.
فەرمادەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەچوارچێوەی پلانێكی ئەمنی بۆ نەهێشتنی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر، هێزەكانیان چەند هەڵمەتێكیان لەناوچە جیاجیاكانی هەردوو بەری كەرخ و رەسافەی شاری بەغدا ئەنجامدا و توانییان 12 تۆمەتبار دەستگیربكەن، كە بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەرەوە دەكرد.
لەمیانی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا، دەستبەسەر برشێكی زۆر ماددەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵ دا گیرا، كە ئامادەكرابوون بۆ دابەشكردنیان بەسەر ئالوودەبووان.
بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەكان، دیاردەی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لەشاری بەغدا و ناوچەكانی باشووری عیراق، رووی لە زیادبوون كردووە، لەماوەكانی رابردووشدا توانراوە دەستبەسەر دەیان كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا بگیرێت و چەندین كەسیش بە تۆمەتی بازرگانیكردن بەو ماددانەوە دەستگیركراون.