راچڵەكین-
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا ئاماژە بەوەدەكات داوا لەحكومەتی عیراق كردووە لەگەڵ هەرێمی كوردستام كاربكەن بۆ چارەسەركردنی گرێبەستی ئەو كۆمپانیا نەوتیانەی ئەمریكا كەلەكێڵگەكانی هەرێمی كوردستان كار دەكەن و قەرزەكانیان بدەنەوە.
مایكل واڵتز، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس بڵاویكردووەتەوە، رۆژی یەكشەممە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق كردووەو داوای لێكردووە، بەغدا هەماهەنگكارێكی بواری وەبەرهێنان دابمەزرێنێت، بۆ ئەوەی كار لەگەڵ ئەو كۆمپانیا ئەمریكییانە بكات كە دەیانەوێت لە عیراق وەبەرهێنان و كار بكەن.
سەرباری پێداگرییەكانی ئیدارەی نوێی ئەمریكا بۆ دەستكردنەوە بەهەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بەڵام تائێستا هەرسێ لایەنی عیراقی، هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا نەوتییەكان نەگەیشتوونەتە رێكەوتن لەبارەی میكانیزمی دەستكردنەوە بەهەناردەی نەوت بەهۆی بوونی ناكۆكی لەسەر شێوازی پێدانی پارە بەكۆمپانیاكان و گەرەنتیكردنی دانەوەی قەرزەكانیان كە بە ملیارێك دۆلار دەخەمڵێنرێت.