راچڵەكین-
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی عیراق ئاشكرایكرد، بەڕێوەبەری بەشی موچە لە وەزارەتی دارایی عیراق ئیمزای لەسەر خەرجكردنی پارەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم كردووە.
بەووتەی سەرچاوەكە، بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 12-3-2025 پارەكە بخرێتە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی هەرێم، بڕی پارەكەش 1 ترلیۆن و 26 ملیار دینارە.
ئەوەش لەكاتێكدا دێت، دوێنێ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق، تەیف سامی، وەزیری دارایی راسپارد بەخەرجكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ 12ی ئادارە، بەڵام تائێستا مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووەو هیچ وادەیەكی روونیش نییە بۆ وەرگرتنی، لەكاتێكدا گەیشتووەنەتە نزیكەی نیوەی مانگی رەمەزان و جەژنی رەمەزان لەپێشە.