راچڵەکین-
سەربازانی پاکستان چەند هاووڵاتییەکی ئەفغانی
لەسەر سنووری وڵاتەکەیان دەکەنە ئامانج، کە نیازیان بووە لە مەرزی "چەمەن-کوەیتە"
بچنە ناو خاکی پاکستانەوە.
بەگوێرەی میدیاکانی ئەفغانستان، دوای
داخستنی دەروازەی سنووری "تۆرخام"، کۆمەڵێک هاووڵاتیی ئەفغانی هەوڵیانداوە
لە ڕێگەی مەرزی "چەمەن – کوەیتە"ـەوە بچنە ناو پاکستانەوە، بەڵام رووبەڕووی
هێرشی پاسەوانانی سنووری پاکستانی بوونەتەوە.
میدیاکان ئەوەشیان راگەیاندووە، بەشێک لەو
هاووڵاتییانە لەلایەن سەربازانی پاکستانەوە کراونەتە ئامانج و کوژراون.
ئەم هێرشە لە
کاتێکدایە کە ناکۆکی و کێشمەکێشمەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لەسەر کۆنترۆڵی مەرزی و
هاتوچۆی هاووڵاتییانی ئەفغانستان لەسەر مەرز قووڵتر بووەتەوە.
تاوەکو ئێستا بەرپرسانی حکومی هیچ کام لەو دوو وڵاتە
هیچ نهێنییەکی لەبارەی هۆکاری ئەو ناکۆکییانەوە ئاشکرا نەکردووە.
هـ . یـ