ئەو تۆمەتبارەی هەڕەشەی لە ژنێك كردبوو دەستگیركرا

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 253

راچڵەكین -

پۆلیسی سۆران دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند كە لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هەڕەشەی لە ژنێك كردبوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، دوای ئەوەی ژنێك سكاڵای لەسەر كەسێكی نەناسراو تۆماركرد كە وێنەی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بردووە و پاشان وێنەكەی بڵاوكردووەتەوە و قسەی نەشیاوی لەسەر وێنەكە نووسیووە و هەڕەشەشی لە ژنەكە كردووە، هێزەكانی پۆلیس دوای بەدواداچون و كۆكردنەوەی زانیاری، تۆمەتبارەكەیان دەستنیشان كرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر بەمەبەستی دەستگیركردنی، توانرا بە هەماهەنگی لەگەڵ نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی هەولێر، تۆمەتبارەكە دەستگیر بكرێت.

تۆمەتبار ( ی.ا،م ) لەمیانی لێكۆڵینەوەدا دانی نا بە تاوانەكەی، لەسەر بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی دوو لە یاسای قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی، راگیرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن