بەغدا.. رۆژنامەنووسێك لەلایەن پاسەوانی بەرپرسێكەوە كوژرا

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 191

راچڵەكین -

لە شاری بەغدا رۆژنامەنووسێك لەلایەن پاسەوانی بەرپرسێكەوە تەقەی لێكرا و كوژرا.

سەرچاوەیەكی ئەمنیی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەناوچەی عەرەسات-ی ناوەڕاستی بەغدا، دەمەقاڵە لەنێوان چەكدارێك و رۆژنامەنووسێك دروستبوو، دواتر دەمەقاڵەكە پەرەی سەند و چەكدارەكە، كە پاسەوانی بەرپرسێكە، تەقەی لە رۆژنامەنووسەكە كرد و كوشتی.

رۆژنامەنووسە كوژراوەكە، ناوی لەیس محەمەد رەزا-یە و لە كەناڵی ئەلعیراقییە كاری دەكرد، دوای رووداوەكە تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی بەغدا كرا و پۆلیسیش لێكۆڵینەوەی دەستپێكردووە.

لەبارەی رووداوەكەوە، وەزارەتی ناوخۆی عیراق روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە، رووداوی كوشتنی رۆژنامەنووس لەیس محەمەد رەزا، تیرۆركردن نەبووە، بەڵكو لەئەنجامی شەڕو دەمەقاڵە بووە لەگەڵ دراوسێیەكیان، هێزەكانی پۆلیسیش هەڵمەتێكیان دەستپێكردووە بۆ دەستگیركردنی بكوژەكە.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن