ئیسرائیل دەیان پێگەی سەربازیی سوریا بۆردومان دەكات

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 247

راچڵەكین -

سوپای ئیسرائیل هێرشێكی فراوانی ئاسمانی دەكاتە سەر سوریا و دەیان پێگەی سەربازیی لە باشووری ئەو وڵاتە بۆردومان دەكات.

ئەڤیخای ئەدروعی، وتەبێژی سوپای بەرگریی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، شەوی رابردوو هێزی ئاسمانیی وڵاتەكەی هێرشێكی فراوانی كردووەتە سەر ئامانجە سەربازییەكانی سوریا و دەیان پێگەی گرنگی خاپوور كردووە.

لەو هێرشە فراوانەدا كە 22 فڕۆكەی جەنگیی سوپای ئیسرائیل بەشدارییان تێدا كردووە، 60 جۆر تەقەمەنی جۆراوجۆر بەكارهێنراون و زۆربەی بنكەو بارەگا سەربازییەكانی سوریا لە باشووری ئەو وڵاتە بۆردومانكراون، بەوتەی وتەبێژەكەی سوپای ئیسرائیل، لەئەنجامی هێرشەكەدا چەند بارەگایەكی فەرماندەیی و پێگەی سەربازیی و رادار بۆردومانكراون و دەیان زرێپۆش و كەرەستەی گەورەی سەربازی لەناوبراون.

هێرشە ئاسمامانییەكەی سوپای ئیسرائیل هاوكاتە لەگەڵ پێشڕەویی هێزەكانیان لەناوچەكانی باشووری سوریا، كە تائێستا رووبەرێكی فراوانیان داگیركردووەو لەچەند ناوچەیەكیش بنكەی سەربازییان دروستكردووە.

لەدوای كەوتنی رژێمی بەشار ئەسەد و هاتنەسەر حوكمی دەستەی تەحریری شام، سوپای ئیسرائیل چەندین هێرشی ئاسمانیی كردووەتە سەر ئەو وڵاتە و زۆربەی توانا سەربازییەكانی سوریای لەناوبردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن