وەزارەتی پێشمەرگە: زیاتر لە 7 هەزار خانەنشین دوو مووچە وەردەگرن

کوردستان

6 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 407

راچڵەكین-

بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و بەرنامەكانی ژمێریاریی سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، ئەو خانەنشینانەی مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە كە ژمارەیان زیاتر لە 7 هەزارە، ئەم مانگە مووچەی مانگی یەك و دوو بە یەكەوە وەردەرگرن. 
 
لیوا توانا سدیق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-3-2025 رایگەیاند "گواستنەوەی دۆسیەی خانەنشینی ئەو پێشمەرگانە بۆ سەر خانەنشینی وەزارەتی درایی، كۆمەڵێك رێكاری پێویست بوو، بەو هۆیەوە مووچەی مانگی كانوونی دووەمیان دواكەوت."
 
لیوا توانا سدیق ووتی، لە وەزارەتی دارایی دڵنیاییان پێدراوە كە، "خانەنشینانی پێشمەرگە لەگەڵ مووچەی مانگی دوو، مووچەی مانگی یەكیش وەردەگرن." وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن