ڕاچڵەکین سپۆرت -
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ڕاگەیەندراوێکی فەرمی لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی سەبارەت بەو لێدانە مشتومڕاوییە بڵاوکردەوە کە لەلایەن جولیان ئەلڤارێزی ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە لە قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگدا بەرامبەر ڕیال مەدرید ڕوویدا.
یانەی ڕیال مەدرید سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دوای ئەوەی بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە ئەتلەتیکۆ مەدریدی بردەوە بە ئەنجامی 4-2.
ناوبژیوان بڕیاریدا لێدانی سزای دووەمی ئەتلەتیکۆ هەڵبوەشێنێتەوە، کە لەلایەن جولیان ئەلڤارێزی ئەرجەنتینی لێدرا و گۆڵەکەی تۆمارکرد، دوای ئەوەی تۆپەکە دووجار لە قاچیدا پێش ئەوەی بچێتە ناو گۆڵی تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزەوە، ئەو لێدانە سزایە هۆکارێکی سەرەکی بوو بۆ ئەوەی لۆس بلانکۆس بگاتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
یوفا گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئەلڤارێز دوو جار قاچی لە تۆپەکە داوە پێش ئەوەی بچێتە ناو تۆڕەکەوە، لە ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانیشدا هاتووە: “ئەتلەتیکۆ مەدرید پرسیاری لەبارەی ئەو ڕووداوە کردووە کە بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی لێدانی سزای جولیان ئەلڤارێز لە کۆتایی یارییەکەی دوێنێی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ڕیال مەدرید”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە ڕووداوەکە بچووک بوو، بەڵام یاریزانەکە پێش ئەوەی لێی بدات بە پێی وەستاو قاچی لە تۆپەکە داوە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، بەپێی مادەی 14.1، دەبوو ناوبژیوانی ڤار لە گۆڵە ڕێگەپێنەدراوەکە ئاگادار بکردایەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "یوفا دەچێتە گفتوگۆ لەگەڵ فیفا و دەستەی یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی دیاری بکات کە ئایا پێویستە پێداچوونەوە بەو یاسایەدا بکرێت لەو حاڵەتانەی کە دوو قاچ لێدان بە ڕوونی بەبێ مەبەست بێت یاخود نا".
ڤیدیۆ: