هەولێر.. لە رووداوێكی تەقەكردندا چوار ئەندامی خێزانێك كوژران

کوردستان

13/03/2025     ژمارەی بینراو 471

راچڵەكین -

لە هەولێر كەسێك بە چەك هێرشدەكاتە سەر ماڵی خەزووری و چوار كەس دەكوژێت، كە یەكێك لە كوژراوەكان هاوسەری بكوژەكەیە.

ئەمشەو گەڕەكی شارەوانی لەشاری هەولێر، تۆمەتبارێك كە پیشەی پزیشكە، بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە، بە چەك هێرش دەكاتە سەر ماڵی خەزووری و دەستڕێژی گوللەیان لێدەكات، بەگوێرەی زانیارییەكان، لەئەنجامی تەقەكردنەكەدا، چوار كەس كوژران، كە بریتین لە هاوسەرو خەزوور و خەسوو و خوشكی هاوسەری بكوژەكە.

لەدوای رووداوەكە، تەرمی هەر چوار قوربانییەكە رەوانەی پزیشكی دادی هەولێر كراوەو لێكۆڵینەوەش لەباری تاوانەكە دەستی پێكردووە، بكوژەكەش دەستگیركراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن