ڕافینیا ناوی گرنگترین یاریزانی بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات

وەرزش

02/04/2025     ژمارەی بینراو 297

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ڕافینیای بەڕازیلی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، ڕایگەیاند کە پێدری گرنگترین یاریزانە لە ڕیزەکانی یانەکەدا، سەرەڕای ئەوەی ئەسیستێکی زۆری نەکردووە.

پێدری یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی ئەم وەرزەی بەرشەلۆنە و ئەو یاریزانەیە کە زۆرترین یاری لە سەردەمی هانسی فلیکی ڕاهێنەری ئەڵمانیدا ئەنجامداوە.

سەرەڕای کەمی ئەسیستەکانی یاریزانە ناوەڕاستەکە، بەڵام هێشتا گرنگترین یاریزانە لە پێکهاتەی فلیکدا، پاسە سەرەکییەکانی لەگەڵ بەشداریکردنی لە بەرگریدا، مەترسییەکی بەرچاو لەسەر یاریزانانی بەرامبەر دروست دەکەن.

ڕافینها وتی: پێدری ئەسیستی زۆر نییە و گۆڵی زۆریش ناکات، بەڵام بۆ من گرنگترین یاریزانی تیپەکەمانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێموایە پێدری دڵی تیپەکەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن