راچڵەكین -
بزووتنەوەی گۆڕان (گردی زەرگەتە) لە سێیەمین كۆنفرانسی نیشتمانیدا، ئەندامانی نوێی جڤاتی نیشتمانی هەڵبژاردن، كە ژمارەیان 55 ئەندام و 12 ئەندامی یەدەگن.
ئەمڕۆ شەممە لە گردی زەرگەتە، بزوتنەوەی گۆڕان (گردەكە) سێیەمین كۆنفرانسی نیشتمانیی بەست و لە پرۆسەیەكی هەڵبژاردندا ئەندامانی نوێی جڤاتی نیشتمانی هەڵبژێردران، كە ژمارەیان 55 ئەندامە، هاوكات 12 كەسی دیكە وەك ئەندامی یەدەگی جڤاتی نیشتمانی هەلبژێردران.
لەناو ئەو كەسانەی وەك ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان هەڵبژێردراون، هەریەك لە محەمەد تۆفیق رەحیم و دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستانی تێدایە.
بەستنی كۆنفرانسی نیشتمانی لەلایەن باڵی گردەكەی بزوتنەوەی گۆڕان، لەكاتێكدایە باڵی كوردسات-ی بزوتنەوەكە رایگەیاندووە كە رۆژی 10ی ئەم مانگە كۆنفرانسی نیشتمانی دەبەستن و ئەندامانی نوێی جڤاتی نیشتمانی هەڵدەبژێرن.