ڕاچڵەکین سپۆرت -
کیلیان مباپێی فەرەنسی ڕایگەیاند، هەڵبژاردن لە نێوان ڕیال مەدرید و پارە بڕیارێکی ئاسانە، ئاماژەی بەوەشکرد کە تەنها دەیەوێت لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاری بکات.
کیلیان مباپێ هاوینی ڕابردوو بە گواستنەوەی بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە کرد، دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان.
ئەو یاریزانە سەرەتایەکی سەختی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید ئەنجامدا، بەڵام لەگەڵ شێوازی یاریکردنی خۆی گونجاند و بووەتە یەکێک لە ئەستێرەکانی تیپەکە، تا ئێستا لە 46 یاریدا 32 گۆڵی تۆمارکردووە و 4 ئەسیستیشی کردووە.
مباپێ وتی: هەڵبژاردن لە نێوان ڕیال مەدرید و پارە بڕیارێکی قورس نەبوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەنها ویستم لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە درێسی ڕیال مەدریدەوە یاری بکەم، ویستم دڵخۆش بم، لێرەش لە ڕیال مەدرید دڵخۆشم.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: تۆپی ئاڵتونی یان چامپیۆنزلیگ؟ من چامپیۆنزلیگ هەڵدەبژێرم، ئەرکی من بردنەوەی نازناوەکان و تۆمارکردنی مێژووە لەگەڵ ڕیال مەدرید.