750 ملیۆن دیناری بەڕێوەبەرایەتییەك دیار نامێنێت

کوردستان

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 200

راچڵەكین-

نزیكەی 750 ملیۆن دیناری بەڕێوەبەرایەتییەكە دیار نەماوە و گومان دەكرێت كارمەندێكی بەشی ژمێریاری پارەكەی بردبێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە 13ی نیسانی 2025 حەسەن كەلكانی بەڕێوەبەری هاتوچۆی راپەڕین بە كوردسات نیوزی راگەیاندووە:"گوماندەكرێت كارمەندێكی بەشی ژمێریاریی پارەكەی بردبێت و هەڵاتبێت، بەڵام هێشتا دڵنیا نین و ئەوە تەنها گومانە."

وتیشی:"لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەمان پێكهێناوە بۆ بەدواداچوون لەسەر ئەم روداوە، بەڵام تاوەكو ئێستا دیار نییە كە ئاخۆ ئەو كارمەندەی هاتوچۆ ئەو پارەیەی بردووە یاخود نا".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن