راچڵەكین -
وەزارەتی كارەبای عیراق رێككەوتنێك لەبواری وزەو چاككردنەوەی دوو وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا، لەگەڵ كۆمپانیای سیمینز ئینرجی-ی ئەڵمانی واژۆ دەكات.
رێككەوتنەكە، لە رێوڕەسمێكدا واژۆ كرا، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بە چاودێری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق، لەشاری بەغدا بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق، ئامانج لەو رێككەوتنەكە لەگەڵ كۆمپانیا ئەڵمانییەكە، زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبایە، لەڕێی چاككردنەوەی هەردوو وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای دبس و مسەیەب، كە دەتوانرێت 14 هەزار مێگاوات كارەبا بۆ تۆڕی نیشتمانیی زیادبكرێت.
لەماوەكانی رابردوودا، حكومەتی عیراق چەندین گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكان ئەنجامداوە بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی كارەبای نیشتمانی.