ڕاچڵەکین سپۆرت -
ڕافینها دیاس یاریزانی باڵی بەڕازیلی لەگەڵ بەرشەلۆنە مێژوویەکی گەورەی تۆمارکرد، دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە لە یارییەکی سەرنجڕاکێشی نێوان بارسا و ئینتەرمیلان لە مۆنتجویک بەشداری کرد، لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
ڕافینها گۆڵی سێیەمی بەرشەلۆنەی بەرامبەر ئینتەرمیلان تۆمارکرد، بەڵام یوفا بۆ سۆمەری هەژمار کرد، بەڵام گۆڵی دووەمی دروستکرد، کە لەلایەن فێران تۆرێسی هاوڕێی تیپەکەیەوە تۆمارکرا، بەمەش لە ئامارێکی مێژووییدا ئەفسانەی بەرشەلۆنەی لیۆنێل مێسی تێپەڕاند.
ڕافینها لە یەک وەرزی چامپیۆنزلیگدا بووە ئەو یاریزانەی بەشداری زۆرترین گۆڵی بەرشەلۆنە و ژمارەی پێوانەیی مێسی تێپەڕاندووە، یاریزانە بەڕازیلییەکە دەرفەتی ئەوەی هەیە لە یاریی گەڕانەوەی میلانۆدا زیاتر پێشکەوتنەکەی درێژ بکاتەوە و ئەگەری یاری کۆتاییش لە میونشن ئەنجام بدرێت.
مێسی لە پێشەنگی لیستی ئەو ئامارانەی پێشتر ئاماژەیان پێکراوە، لە وەرزی 2011-2012 بەشداری لە 19 گۆڵدا کردووە، 14 گۆڵی تۆمارکردووە و 5 گۆڵیشی دروستکردووە، بەڵام ڕافینها ئێستا گەیشتووەتە 20 بەشداری، 12 گۆڵی تۆمارکردووە و 8 گۆڵیشی دروستکردووە.
بەگشتی ڕافینها ئێستا لەم وەرزەدا لە 49 یاریدا بەشداری لە 49 گۆڵی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان کردووە و 30 گۆڵی تۆمارکردووە و 19 ئەسیستیشی کردووە. ئەمەش نزیکەی یەک لەسەر سێی کۆی گشتی ١٥٨ گۆڵی یانە کەتەلۆنییەکە لەم وەرزەدا.