روونكردنەوەی وەزارەتی دارایی عیراق لەبارەی كەمی نەختینەو مووچە

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 467

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی عیراق لەبارەی كەمی نەختینەو دەستبدرن بۆ پارەی یەدەگی بانكەكانی رەشیدو رافیدەین بۆ دابینكردنی مووچە، روونكردنەوە دەدات.

ئەمڕۆ شەممە 3ی ئایاری 2025 وەزارەتی دارایی عیراق بڵاویكردەوە، ئەو پارانەی لەبانكەكانی رەشیدو رافیدەین راكێشراون، پارەی دانراوی هاوڵاتیان یان دەستمایەی بیمەی تایبەت بە بانكەكان نین، بەڵكو سەر بە حساباتی سیادی وەزارەتی داراییە:" ئەو پارانە وەك ئامرازێكی كاتیی لەم بانكانەدا پارێزرابون و دوای كۆتایهاتنی پێویستییان، گواسترانەوە بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی بودجەی گشتیدا تەرخانبكرێنەوە."

وەك لەراگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراقدا هاتووە:" بانكەكانی رەشیدو رافیدەین، ئەركەكانیان بەشێوەیەكی رێكخراو لە خەرجكردنی موچەو دابینكردنی دارایی پڕۆژەكان و جێبەجێكردنی بەڵێنەكانیان بە پابەندبون بەرامبەر بە سەوداكاران ئەنجام دەدەن."

ئەوەش روونكراوەتەوە:" بانكەكانی رەشیدو رافیدەین، پارەیەكی زۆر و یەدەگێكی نەختینەی زیاتر لەو رێژەیەیان لەبەر دەستدایە، كە بانكی ناوەندی دیاری كردووە. بۆ نموونە یەدەگی یاسایی بانكی رافیدەین لە ئێستادا نزیكەی 9 ترلیۆن دیناری عیراقییە."

وەزارەتی دارایی عیراق لەكۆتایی راگەیەندراوەكەیدا داوا لەمیدیاكاران و بەرپرسانی سەكۆی تایبەت بەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكات لەكاتی رووماڵكردنی هەواڵێكی پەیوەست بەدارایی بەوریایی و پیشەییانە مامەڵەی لەگەڵدا بكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن