راچڵەكین-
بڕیارە لەم هەفتەیەدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق سەردانی توركیا بكات و چەند پرسێك لەگەڵ بەرپرسانی ئەنقەرە تاوتوێ بكات.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئایاری 2025 باڵیۆزخانەی عیراق لە ئەنقەرە بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی ئامادەكارییە بەردەوامەكان بۆ سەردانەكەی ئەم هەفتەیەی محەممەد شیاع سودانی، بۆ توركیا، شاندێكی حكومەتی عیراق بۆ واژوكردنی ژمارەیەك یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە ئەنقەرەیە.
ئەوەش روونكراوەتەوە، شاندەكە لەلایەن محەممەد ڕەزا حوسێنی، سەرۆكی بەشی وڵاتانی دراوسێ لە وەزارەتی دەرەوەی عیراق سەرۆكایەتی دەكرێت و نوێنەری ژمارەیەك وەزارەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی لەگەڵدایە، ئامانجی سەردانی شاندەكە تەواوكردنی گفتوگۆ تەكنیكیەكانە لەسەر یاداشتەكانی لێكگەیشتن كە لەگەڵ توركیا لەبوارەكانی ئەمنی، گواستنەوە، پلاندانان، پەروەردە، پەیوەندییەكان و پیشەسازی واژو دەكرێت.