راچڵەكین-
وابڕیارە سبەینێ پێنجشەممە 8ی ئایاری 2025 محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق سەردانی توركیا بكات و لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان-ی سەرۆكی ئەو وڵاتە پێشوازی لێدەكرێت.
فەخرەدین ئاڵتوون، سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكان سەر بە سەرۆكایەتی كۆماری توركیا بەمیدیای وڵاتەكەی راگەیاندووە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە كۆشكی سەركۆماریی پێشوازی لە شاندێكی عیراقی بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیران دەكات.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لەسەردانەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان توركیا-عیراق و پرسە هەرێمی و جیهانییەكان تاوتوێ دەكرێت و لە پاڵیدا كۆنسەی باڵای هاریكاریی ستراتیژی عیراق و توركیا كۆدەبێتەوە.