سودانی بەرەو توركیا بەرێكەوت

عێراق

4 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 162

راچڵەكین-

سەرۆكوەزیرانی عیراق بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی باڵای عیراقی -توركی بۆ هەماهەنگی ستراتیژی.

نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق بڵاویكردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی ئایاری 2025 محەمەد شیاع سودانی بەسەردانێكی فەرمی بەرەو توركیا بەرێكەوتووەو لەوێ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە، هاوكات بەشداری دەكات لە كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی باڵای عیراقی -توركی بۆ هەماهەنگی ستراتیژی.

پێشتر فەخرەدین ئاڵتوون، سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكان سەر بە سەرۆكایەتی كۆماری توركیا بەمیدیای وڵاتەكەی راگەیاندبوو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە كۆشكی سەركۆماریی پێشوازی لە شاندێكی عیراقی بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیران دەكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەسەردانەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان توركیا-عیراق و پرسە هەرێمی و جیهانییەكان تاوتوێ دەكرێت و لە پاڵیدا كۆنسەی باڵای هاریكاریی ستراتیژی عیراق و توركیا كۆدەبێتەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن