ڕاهێنەرێکی گەورەی ئیتاڵی ڕەخنە لە فلیک دەگرێت

وەرزش

4 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 108

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

فابیۆ کاپێلۆی ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیال مەدرید ڕەخنەی لە هانسی فلیکی ڕاهێنەری بارسێلۆنا گرت، دوای ئەوەی بلاوگرانا نەیتوانی بگاتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئینتەرمیلان.

کاپێلۆ پێی وایە فلیک بە خۆبەزلزانانە مامەڵەی لەگەڵ یارییەکەی ئینتەرمیلاندا کردووە، ئەمەش بەهۆی بڕیارەکانی لە یاریی گەڕانەوەدا، کە نزیک بووەتەوە لە پێدانی بلیتی بەرشەلۆنە بۆ یاری کۆتایی لە میونشن.

کاپێلۆ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی وتی: سیمۆنی ئینزاگی زۆرترین سوودی لە هەلەکانی لە یارییەکەدا وەرگرت، فلیک هێشتا پشتی بە یارییە تاکەکەسییەکان بەستبوو کە تەنها خولەکێک بۆ یارییەکە ماوە، ئەوە کەمێک خۆبەزلزانینە.

فابیۆ دوای ئەوەی پاریس سانجێرمان بۆ یاری کۆتایی بەرامبەر ئارسناڵ سەرکەوت ستایشی لویس ئێنریکی کرد و وتی، لویس تیپێکی دروستکرد کە مەرج و پێداویستییەکانی تێدابێت، ئێستا پاریس خاوەنی ژمارەیەک یاریزانی دیارە، بەڵام ئەستێرەیەکی جیهانی نییە، یاریزانێکی وەک یامالی لە بەرشەلۆنە نییە.

سەبارەت بە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەنێوان پاریس سان جێرمان و ئینتەرمیلان، گوتیشی، یارییەکە هاوسەنگ دەبێت، لە یارییەکەشدا شتەکان لە هێڵی ناوەڕاستەوە دەستپێدەکەن، وەک هەمیشە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن